"هاوسەنگی نییە لە نێوان فەرمانبەران"

شۆفێر و فیتەرەکانی شارەوانیی کەرکوک مانگرتنیان راگەیاند

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

شۆفێر و فیتەرەکانی شارەوانیی کەرکوک، دژی نەبونی هاوسەنگی و کەمی موچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند و گردبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23.10.2024 ژمارەیەک لە شۆفێران و فیتەرەکانی شارەوانیی کەرکوک لە بەردەم گەراجی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی، گردبوونەوە و نەچوونەسەر کارەکانیان، بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان کرد، هاوسەنگی لە نێوانیان بکرێت و پارەی پەرەپێدانی هەرێمەکانیشیان بۆ خەرج بکرێت کە دوو مانگ جارێک دەدرێت بە شارەوانی.

سالار رەزا شۆفێری شارەوانی بە 964ـی وت، “داواکارین هاوسەنگی بکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئێمەی شۆفێراندا، هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە، کارمەندی گرێبەستمان هەیە 15 ساڵ خزمەتی هەیە تا ئێستا دانەمەزراوە”.

هاوکات، کاوە ئەحمەد بەشداربوویەکی دیکەی گردبوونەوەکە وتی، موچەکەمان لە نێوان 300 بۆ 400 هەزار دینارە و بەشی بژێوی ژیانمان ناکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوای پارەی پەرەپێدانی هەرێمەکان دەکەن کە دەدرێت بە ئەندازیارەکان بەڵام بۆ ئەوان نییە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە، 964 چەند جارێک پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بەشی شۆفێران و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلکان لە شارەوانی کەرکوک کرد، بەڵام بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

وانەبێژانی کەرکوک گردبوونەوە و داواکارییان لە وەزیر ه...

وانەبێژانی کەرکوک گردبوونەوە و داواکارییان لە وەزیر هەیە

فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاسایشی خۆراک لە کەرکوک گردبوون...

فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاسایشی خۆراک لە کەرکوک گردبوونەوە