بڕۆن مامەڵەکانتان رایی بکەن
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە
964+
شۆڕش قادری
ئەو هاوڵاتیانەی ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچووە، پەلە بکەن و بڕۆن مامەڵەکانتان رایی بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه، له سبەینێ پێنجشه‌ممەوە 24.10.2024 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن له پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ( زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان ) بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاوڵاتییەک دەبێت بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ خۆی ببات وەک یەکەم گوژمە تاوەکو گوژمەی دووەم دیاری دەکرێت.
هاوکات ئەو کەسەی کە ناوی دەرچووە، پێویستە خۆی ئامادە بێت و پاسپۆرتیشی پێبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم دەشڵێت، “دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه 3.11.2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی، ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه”.
ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025، پێنج هەزار و 120 کەسە و ئەم ژمارەیە بەگوێرەی رێنماییەکانی سعودیە رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.