دوو رێكخراو بانگهێشتنامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه
شەمێران و دەوروبەری دەریاچەی دەربەندیخان پاكده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەڵمەتی پاککردنەوەی شەمێران و دەوروبەری دەریاچەی دەربەندیخان لە لایەن رێکخراوی سروشتی کوردستان و ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاو.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، له‌ژێرناوى پرۆژەی بەهێزکردنی کوردستان بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و داکۆکیکردن لە ژینگەیه، كه لەلایەن Sida دەزگای هاوکاری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سویدی بە هاوبەشی لەگەڵ NPAدەزگای یارمەتیدانی گەلی نەرویج وەک هاوبەش، لەگەڵ ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق (WKI) وەک لایەنی جێبەجێکار بەڕێوەدەبرێت.
هه‌ردوو رێکخراوی پارێزەرانی ئاو و سروشتی کوردستان كه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، بانگهێشتى هه‌موولایه‌ك دەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتێکی پاککردنەوە لە ناوچەی شەمێران و دەوروبەری لە بەنداوی دەربەندیخان.
ده‌یانه‌وێت له هەڵمەتەکە لابردنی پلاستیک و پاشماوەی ڕەق له‌و شوێنانه كۆبكه‌نه‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پاکتر بۆ مرۆڤ و ماسی و باڵندە و مێروو و گیانلەبەرە کێوییەکانی تر دەستەبەربکەن.
رێكخراوه‌كان هۆكارى گواستنه‌وه‌ى بۆ هه‌ر كه‌سێك دابین كردووه كه بیانه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه رۆژى هه‌ینى 25.10.2024 كاتژمێر 9:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.