سبەی پشووە
ئەگەر مامەڵەی حیجزی ئەلیکترۆنیت هەیە سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی مەکە
964+
ژێوار خدر
ئەگەر لە پاسپۆرتی سلێمانی حیجزی ئەلیکترۆنیت کردووە بەیانی سەردانیان مەکە، چونکە پشووە و کارەکانیان ئەنجام نادەن، لەبری ئەوە رۆژی سێشەممە 22.10.2024 سەردانیان بکەن بۆ رایی کردنی مامەڵەکانتان.
ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزگاری سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ بەیانی دووشەممە پشوویان دەبێت، کە دواتر پشووی فەرمیی سەرجەم هەرێمی کوردستانیشی بەسەرداهات، بەم هۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانی رۆژی دووشەممەی خستووەتە سێشەممە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەو رۆژەدا بە هەمان سەرەی پێشووتریان لە رۆژی سێشەممە سەردان بکەن بە مەبەستی جێبەجێ کردنی مامەڵەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، لە رێگەی ئەم کۆدەی لە خوارەوە داندراوە دەتوانن حیجزی ئەلیکترۆنی بکەن