حكومه‌تى عێراق ده‌یكات‌

له‌ سنوورى مه‌خمور پێشبڕكێیه‌كی نیشتمانى بۆ دیزاینی ئه‌ندازیارى ئه‌نجام ده‌درێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له سنوورى‌ قه‌زاى مه‌خمور و ناحیه‌كانى، حكومه‌تى عێراق پێشبڕكێیه‌كی نیشتمانى بۆ دیزاینی ئه‌ندازیارى ئه‌نجام ده‌دات، له‌ ئێستاشه‌وه‌ فۆڕمێكی داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارى بكه‌ن، پێویسته‌ پڕى بكه‌نه‌وه‌.

پێشبڕكێیەكه‌ سه‌نته‌رى مه‌خمور و ناحیەکانی قەراج، کەندێناوە، مەلاقەرە و گوێڕ ده‌گرێته‌وه‌.

ئەنجومەنی باڵای لاوان كه‌ سه‌ر به‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌، ده‌ڵێت پێشبڕکێیەکە بە ئامانجی هاندانی داهێنان و داهێنانە لە بواری دیزاینى ئەندازیاریدا.

ئاماژه‌ى به‌وەش كردووه‌، ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکە بۆ هاندانی داهێنەرانە و نمایشکردنی دیزاینە ئەندازیارییە داهێنەرەکان و ده‌شڵێت، خەڵاتی بەنرخ بۆ براوەکان دەبێت .

بۆ به‌شداربوونى گه‌نجانى ئه‌ندازیار مه‌رج داندراوه‌ ، كه‌ پێویستە ئەندازیار تەمەنی 18 ساڵ بۆ 35 ساڵ بێت، عێراقی بێت و پسپۆڕیه‌كه‌شی ئەندازیار بێت .

نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فۆڕمێكى له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ى داناوه‌ بۆ هه‌ر گەنجێك بیه‌وێت به‌شدارى پێشبڕكێیەكه‌ بكات پێویسته‌ پڕى بكاته‌وه‌.

لینكى ئەلیکترۆنی فۆڕمه‌كه‌:

عێراق وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كاره‌با له‌ مه‌خمور د...

عێراق وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كاره‌با له‌ مه‌خمور داده‌مه‌زرێنێت