خوا رزقی چایخانەکانی داوە

کارمەندانی کۆمسیۆن و چاودێرەکان رۆژەکەیان بە قەیماغ و هەنگوین دەستی پێکرد

+964

ژووری هەواڵ

بەیانی زووەو چایخانەکەی مام رەش لە گەڕەکی مەجید بەگی سلێمانی بەرناکەوێت، کارمەندانی کۆمسیۆن و چاودێرانی سندوقەکان تیمی پارێزگاری بنکەکان بەر لەوەی بچنە سەر سندوق، بە قەیماغ و هەنگوین رۆژەکەیان دەست پێکرد.

پەیامنێری 964 لای چایخانەکە بوو وتی خەڵکێکی زۆر لە ژوورەوەن و هەندێکیش لە دەرەوە نۆرەیان گرتووە.

کاتژمێر 7:00 سندوقەکان دەکرێنەوەو کارمەندەکان دەبێت زووتر لە بنکەکان بن و ئامادەسازی بکەن بۆ دەنگدانی خەڵک.