لە دەربەندیخان

ئاوەڕۆی گەڕەکێک بووەتە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی

964+

توانا نەقی

نەبوونی ئاوەڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکە تازەکانی قەزای دەربەندیخان بووەتە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوە نەخۆشی و لەسەر داوای هاوڵاتیانی دەست کراوە بە چارەسەر کردن و دروستکردنی ئاوەڕۆ.

هەر هاوڵاتیانی گەڕەکەکە نا بەڵکو بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی گەڕەکەکەش هاواریان لێ هەستاوە و داوای چارەسەر دەکەن.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەو شوێنە یەکێکەلە گەڕەکە تازەکانی قەزاکە و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بە ناوی رووناکی جێبەجێ کراوە، لە دوای تەواوبوونی ئاوەڕۆی بەشێک لە ماڵەکان دەرنەدەچوو.

وتیشی، لەسەر داوای ئەو خەڵکە ئەوان ئەو ئەرکەیان لە ئەستۆ گرتووە و دروستکردنی ئاوەڕۆکە و چارەسەرکردنی کێشەکەشیان کە دەستپێکراوە لە ماوەی هەفتەیەکدا تەواو دەبێت.

گەڕەکێک بێ ئاوەڕۆیە و بەڕێوەبەری ناحیەش دەڵێت

گەڕەکێک بێ ئاوەڕۆیە و بەڕێوەبەری ناحیەش دەڵێت "بەمزوانە جێبەجێی دەکەین"