کۆمسیۆن:

رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 97٪ بوو

964+

شۆڕش قادری

رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا و رێژەکە 97٪ـە.

بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمی جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 97٪ بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەنگدەران لە 165 بنکەی دەنگدان و 749 وێستگە دەنگیان داوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە،  215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام  208 هەزار و 521 کەس دەنگیان داوە.

ئەوەش خراوەتەروو، ژمارەی دەنگدەری پیاو، 203 هەزار و 773 و دەنگدەری ژنیش چوار هەزار و 748 کەس بوون.

کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18.10.2024 دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات و بنکەکانی دەنگدان داخران.

لە هەڵبژاردنى ئەم خولەی پەرلەمانى کوردستان، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس مافى دەنگدانیان هەیە، ژمارەى دەنگى دەنگدانى تایبەت 7.4%ـى کۆى دەنگدەرانى هەرێمى کوردستان پێکدەهێنن.

رێژەی دەنگدانی سەربازە کوردەکانی نێو سوپای عێراق %54 بو...

رێژەی دەنگدانی سەربازە کوردەکانی نێو سوپای عێراق %54 بووە

رێژەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک 55٪ بوو

رێژەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک 55٪ بوو