بەشدارى هەڵبژاردن دەکەیت

دەنگدانى سەر شەقام

964+

وریا فەتاح

بۆ زانینى راو بۆچوونى هاوڵاتیان لەبارەى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، 964 وایت بۆردێکى لە بەردەرکى سەراى شارى سلێمانى دانا و لەسەرى نوسى بەشدارى هەڵبژاردن دەکەیت؟، لە ماوەى یەک کاتژمێردا 87 هاوڵاتى بەشداریان کرد.

لەماوەى ئەو کاتژمێرەدا 63 کەس بە بەڵێ و 24 کەس بە نەخێر بەشداریان کردووە.

پێشتریش 964 بە مایکەکەى بۆچوونى 15 هاوڵاتى سلێمانى وەرگرتبوو، 13 لەو کەسانە بە بەڵێ واتا بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن، وەڵامى 964یان دابووەوە و دوو کەسیشیان بە نەخێر.