لە کەرکوکەوە راستەوخۆ بڕۆ بۆ ئێران

964+
هێرۆ مەولودی – هه‌ولێر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک لەمەودوا گەشت بۆ ئێران دەستپێدەکات، یه‌كه‌م گه‌یشتیش له‌ 18ی شوبات ده‌بێت.

هەردی سەمەد بەرێوبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکوک، تایبەت بە تۆڕی 964 وتی “بڕیارە لە مانگی شوباتی داهاتوو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ گەشت بۆ ئێران دەستپێبکات”.

دەربارەی چۆنیەتی گەشتکردن بۆ ئێران ، هەردی سەمەد باسی ئەوەی کرد، لە رۆژی 18 شوبات یەکەم گەشت بۆ وڵاتی ئێران دەبێت، بەڵام دەربارەی کۆمپانیاکانی کە بریارە گەشته‌كان رێكبخه‌ن، تا رۆژی دیاریکراو هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکرد.

بەڕێوەبه‌ری راگەیاندنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک، راشیگەیاند ماوەیەکە گەشت بۆ وڵاتی سعوودیه‌ لە فڕۆکەخانەکەیان راگیراوە، به‌ڵام بڕیاره‌ جارێکی دیكه‌ لە مانگی شوباته‌وه‌ گەشته‌كان دەستپێبكه‌نه‌وه‌.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک، ساڵی رابردوو بە فەرمی کرایەوە و گەشتەکانی بۆ تورکیا و سعوودیه‌ بوو، بڕیارە لە مانگی شوباتی داهاتووشدا گەشت بۆ ئێرانیش دەستپێبکات.