قایمقامیه‌ت ده‌ڵێت "ترسناكه"
له سلێمانى به‌كارهێنانى جۆرێك بتڵى غاز قه‌ده‌غه كرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری لە به‌كارهێنانى جۆرێک بتڵی غازی ماڵان دەدات ده‌ڵێت “ترسناكه” چونكه پشكنینان بۆى كردووه مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ى لێده‌كرێت.
گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە 964 وت، بازرگانێک جۆرێک بتڵی پلاستیکی غازی هێناوە بۆ تاقیکردنەوە و لە تاقیکردنەوەکەدا بتڵەکە دەرنەچووە.
وتیشی “گومان دەکرێت رێژەیەک لەو جۆرە بتڵە لە بازاڕدا بڵاوبوبێتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن نەیکڕن، لەبەر ئەوەی مەترسی تەقینی هەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە رابردوودا بتڵی پلاستیکی هەبووە لە تاقیکردنەوەدا دەرچوون و کێشەیان نەبووە، بەڵام ئەم جۆرە دەتوانن بە شێوەکەی بناسنەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن