بەپەلە… كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ستیپێكرد.

سەرچاوەیەكی باڵا لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان بە تۆڕی 964ی راگەیاند ” ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكەی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆدەنگیی لایەنەکان لەبارەی کاراکردنەوەی  کۆمسیۆن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

شاندەكە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە دەكەن، هەروەها باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دۆخی ناوخۆی كوردستان و گرژی و ئاڵۆزییەكان دەكرێت.


28ی ئەم مانگە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەرێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو، هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردوو شاند ئەنجام بدرێت