قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت

مەترسی لافاو نییە؛ بەڵام باشترە هاوڵاتیان سەری مەنهۆڵەکان لابەرن

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێ، ئامادەن بۆ وەرزی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاو نییە، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی لە وەرزی هاوین سەری مەنهۆڵەکانیان داخستووە، باشترە لەکاتی دابارین لایان بەرن تا لافاو دروست نەبێ.

بەپێی حەق و حسابی قایمقامیەت بێی، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی بارانبارین تەواوکردووە و ئەو کێشانەی ساڵانی پێشتر هەبوون چارەسەر کراون، ناشبێ کارگەکانی توانەوەی ئاسن مامەڵە بە سەرەمەنهۆڵەوە بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.10.2024، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبووەوە، دەربارەی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی بارانبارین و دورخستنەوەی مەترسییەکانی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست دەبێت.

لەبناری قه‌ندیلیش لافاو دروست بووە و گه‌ڵابه‌ و عادی...

لەبناری قه‌ندیلیش لافاو دروست بووە و گه‌ڵابه‌ و عادیله‌ى راماڵیوه‌

قایمقامیەتی سلێمانی لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بەهۆی ئەوەی زۆربەی بارانەکان بەخوڕەو لەماوەیەکی کەمدا مەترسی دروستبوونی لافاوی هەیە، لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووەو هەموو دەرچە سەرەکییەکانی ئاوەڕۆکان و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی گەڕەکەکان پاککراونەتەوە.

داواش لە هاوڵاتیان کراوە، ئەگەر بەهۆی بوونی بۆنی ناخۆش لە وەرزی هاویندا سەری مەنهۆڵەکانیان داخستووە، لەم وەرزەدا سەری مەنهۆڵەکان لاببەنەوە بۆ ئەوەی مەترسی لافاو لە گەڕەک و شەقامەکاندا نەمێنێت، “هەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری پێویستی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر”.

لە بڵاوکراوەکەدا نوسراوە، هۆشداریش درا بە کارگەکانی توانەوەی ئاسن و ئەو شوێنانەی مامەڵە بە ئاسنەوە دەکەن لەهەر شوێنێک سەری مەنهۆڵ ببینرێت و مامەڵەی پێوەبکرێت رێکاری توندی یاسایی لەگەڵ شوێنەکە دەگیرێتەبەر.

دیمەنی کۆبوونەوەی لیژنە فریاگوزاری و خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی؛

+964صورة من منصة (شبكة):
هه‌ڵشۆ یه‌كه‌مین لافاوى ئه‌مساڵى به‌خۆوه‌ بینى و س...

هه‌ڵشۆ یه‌كه‌مین لافاوى ئه‌مساڵى به‌خۆوه‌ بینى و سه‌لامه‌ت ده‌رچوو