گەشتی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا _ وێنە: American
دەڵێ مەترسیی هەیە
تا 2027.. فڕۆکەی ئەمریکی لە بەرزاییەکی زۆردا دێنە ئاسمانی عێراق
964+
ئەحمەد مستەفا
ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی ئەمریکا، سنووردارکردنی کاری هێڵەکانی بازرگانی بەسەر ئاسمانی عێراق بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی سەر گەشتە ئاسمانییەکان.
ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی ئاماژەی بەوەکردووە، قەدەغەکردنی فڕینی خوار بەرزاییە دیاریکراوەکان، تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2027 درێژ دەکاتەوە.
ئەوەش لە ئەنجامی ئەو مەترسییانەی کە بەهۆی چالاکییەکانی “میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لایەنی سێیەمەوە ئەگەری دروست بوونیان هەیە”.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، ئەو سنووردارکردنانە ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە، کە گەشتە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدەن.
مانگی رابردوو وەزارەتی گواستنەوەی ئەمەریکا سزای 250 هەزار دۆلاری بەسەر کۆمپانیای ئایر کەنەدا سەپاند بەهۆی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی ساڵی 2022 و 2023 لە ئاسمانی قەدەغەکراوی عێراق.