پارێزگای هەولێر

خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە باغلومنارە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەكانی كەرتی باغلومنارە دانرا.

بە پێی ئەو راگەیاندراوەی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024 بڵاویكردووەتەوە، بە بڕی 25 ملیار دینار چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە كەرتی باغلومنارە دانرا و هەریەكە لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگار و پارێزگای هەولێر و خەڵكی خاوەن زەوییەكانی كەرتەكە ئامادەبوون.

وا بڵاوكراوەتەوە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بریتیین لە ( 5 کم دروستکردنى شەقامی 10 مەتر، 29 کم دروستکردنى شەقامی 12 مەتری و 15 مەتری، 7 کم دروستکردنى شەقامی 20 مەتری، 3 کم دروستکردنى شەقامی 30 مەتری، 12 کم دروستکردنى دووشەقامی سەرەکی 60 مەتری، تێکرای پرۆژەکەش بە رووبەری ( 1 ملیۆن و 420 هەزار ) مەتر دووجایە و نزیکەی ( 6 هەزار ) پارچە زەوی لەو گەڕەکە سوودمەند دەبن لەو پرۆژانە.

هەروەها باس لەوەش كراوە، بە تەواوبوونی دوو شەقامی سەرەکیی 60 مەترى لە كەرتەكە، کە هەردوو شەقامی سەرەکیی 120 مەترى و 150 مەترى خێرا لەگەڵ گەڕەکەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆى دانیشتوانی ئەو بەشەی شاری هەولێر دابین دەبێت.

رۆژی  7.10.2024 پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، مامەڵەكانی رێپێدانی دروستكردنی خانوو بە شێوەی دابەش دوو لە گوندی باغلومنارە دەستیپێكرد، كە پێشتر رێگەنەدەدرا خاوەن زەوییەكانی ئەو كەرتە، خانوو لەسەر زەوی دابەش دوو ئەنجام بدەن.

كەرتی زەوییەكانی باغلومنارە دەكەوێتە نێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، لە سنووری نێوان رێگای مەخمور بۆ رێگای موسڵ.

خاوەن زەوییەكانی باغلومنارە هەواڵە خۆشەكە گەیشت

خاوەن زەوییەكانی باغلومنارە هەواڵە خۆشەكە گەیشت