شێڵتەریش نییە بۆ کۆکردنەوەی سەگەکان
سەگێک لە پێنجوێن تووشی گەڕی بووە
+964
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە ترافیکەکەی قەزای پێنجوێن سەگێک تووشی گەڕی بووە و لە ناو قەزاکە دوورخرایەوە، ڤێرتەرنەریش داوا دەکات سەگە گەڕەکان کۆبکرێنەوە و چارەسەر بکرێن.
دکتۆر سەعید ئەحمەد حەمە، لێپرسراوی ڤێرتەرنەری پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی سەگێک لە ناو بازاڕی پێنجوێن کە نەخۆشی گەڕی هەیە و دەستەبجێ کەسێکیان بۆ ناردووە و دەرزی لێداوە.
قەرەداغ سەگەکانی کۆدەکاتەوە
وتیشی، ئەو نەخۆشییە بە بەرکەوتن دەگوازرێتەوە لە ئەگەری بەرکەوتنی لەگەڵ مرۆڤدا دەبیتە هۆی نەخۆشی.
باسی لەوەش کرد، ساڵانی رابردوو لە پێنجوێن شێڵتەرێکی تایبەت هەبووە بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان و سەرکەوتووش بووە، بەڵام شەوێک خەڵک دەرگای کردووەتەوە و سەگەکان رۆیشتوون و کارەکەیان لێتێکداون.
داواشی کرد، ئەگەر بتواندرێت سەگەکان کۆبکرێنەوە و چارەسەریان بۆ بکرێت، چونکە چارەسەرەکەی ئاسانە و چەند رۆژێکی دەوێت.
لای خۆیەوە، رەوف رەشید، سەرۆکی شارەوانیی پێنجوێن لە بارەی شێڵتەرەکەوە بۆ 964 وتی، نزیکەی 140 سەگی بێلانەی سنووری پێنجوێن لەو شێڵتەرەدا کۆکرابوونەوە، دوای راکردنی سەگەکان لە شێڵتەرەکە، نەتوانراوە بکەرەکەی نادیارە و تا ئێستاش پەڕاوەکەی لە پۆلیسە و نەتوانراوە کەسەکە بدۆزرێتەوە.
روونیشیکردەوە، ئەو کاتە بۆ گرتنی هەر سەگێک پێنج هەزار دینار دراوە بە هاوڵاتیان، بەڵام ئێستا ناتوانن شێڵتەرەکە بکەنەوە چونکە هەم خەڵک هاوکار نییە و هەمیش پێویستی بە بودجەی تایبەت هەیە بۆ پاسەوانی و دابینکردنی خواردن و پزیشکی تایبەتیشی دەوێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر