لە کوردستان

بڕیاری نوێ بۆ كۆمپانیاكانی ڤیزا و نشینگە دەرچوو

ئەرسەلان عەبدوڵا

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیارێكی‌ بۆ كۆمپانیاكانی‌ ڤیزا و نشینگه‌ ده‌ركرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024 وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردەوە، به‌ واژۆی‌ وه‌زیری ناوخۆ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، فه‌رمانێكی وزاری بۆ مامه‌ڵه‌كردنی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری ڤیزا و نشینگه‌ و پارێزه‌ره‌كان و رێكخراوه‌كان، دەرچوو، ئه‌وانه‌ی كۆدی ڤیزایان راگیراوه.

وەزارەتەكە دەڵێت، ئه‌م فه‌رمانه‌ وزارییه‌ له‌ ئەمڕۆ چوارشەممەوە چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن و تا 31.12.2024 كاری پێ ده‌كرێت.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت،‌ سوودمه‌ندانی ئەم بڕیارە ده‌توانن سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست.

لەم لینكەشدا وردەكاری زیاتر هەیە.