جۆرێک بوتڵی غاز هەیە خۆتانی لێ‌بپارێزن و بەکاری مەهێنن-وێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی
"له پشكنین ده‌رنه‌چوه و مه‌ترسی ته‌قینی هه‌یه"
هۆشدارى دەدرێت لەبارەى بەکارهێنانى جۆرە بوتڵێکى غاز
964+
شۆڕش قادری
بەکارهێنانی بوتڵە غازە پلاستیکییە چینییەکان لە سلێمانی قه‌ده‌غه کران و دەوترێت، له پشكنین ده‌رنه‌چوه و مه‌ترسی ته‌قینی هه‌یه.
بەپێی راگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، “دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێك له بوتڵی غازی ماڵان كه له پلاستیك دروستكراوه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی كراوه بۆ پشكنین”.
بە قسەی گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، “دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و جۆره بوتڵە نه‌گونجاوه و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری (90) باڕی نییه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرای کردووە، ئه‌و جۆره بوتڵە، پلاستیكییه و چینییە، دەشڵێت، “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت و جێگه‌ی مه‌ترسین، پێویستە هاوڵاتیان ئەو جۆره بوتڵە غازه به‌كارنه‌هێن”.