دیمه‌نی تیمێكی ته‌ندروستى راپه‌ڕین له‌كاتى زانیاریدان به چه‌ند هاوڵاتییه‌كی رانیه... وێنه: ته‌ندروستى راپه‌ڕین.
هه‌ڵمه‌تێك ماوەی چوار رۆژە
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان فێری چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ستیكه‌رى ده‌رمان دەکرێن
964+
فەرهاد حەسەن
له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە لەبارەی چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ستیكه‌رى ده‌رمان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كان ده‌چنه شوێنه گشتییه‌كان و خه‌ڵك له به‌كارهێنانى ستیكه‌رى ده‌رمان وشیار ده‌كه‌نه‌وه.
قه‌زاى كۆیه و ئیداره‌ى راپه‌ڕین دوو له‌و شوێنه‌ى هه‌رێمى كوردستانن كه 964 تێبینى كارى ئه‌و تیمانه‌ى ته‌ندروستى كردووه كه شوێنه گشتییه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
هاوكار عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌كه چوار رۆژه ئه‌وان دوو رۆژیان ته‌واو كردووه و دوو رۆژه‌كه‌ى دیكه‌شیان خستووه‌ته دواى هه‌ڵبژاردن.
وتیشی”به‌كارهێنانى ستیكه‌رى ده‌رمان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه سوودێكی زۆرى هه‌یه له‌وانه‌ش زانینى نرخ، ماوه‌ى به‌سه‌رچوون، نایاسایی و كوالێتى ده‌رمانه‌كه ده‌زانن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ى نۆرینگه‌ى پزیشكانى لێیه ئه‌و شوێنه سه‌ره‌كیانه‌ن كه تیمه‌كانیان سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه 964 ده‌ستیكه‌وتووه له ئیداره‌ى راپه‌ڕین و كۆیه، تیمه‌كان له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه‌كان پۆسته‌رى فێركارى بۆ چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ستیكه‌رى ده‌رمان له‌و شوێنانه هه‌ڵده‌واسن بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌نزیكه‌وه بیبینن و فێری ببن.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى ته‌ندروستى كۆیه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گشتگیره و له ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.