كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان:
“هه‌ركاندیك و لایه‌نێك پۆسته‌ره‌كانى لانه‌بات سزا ده‌درێت”
964+
فەرهاد حەسەن
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سزاى بۆ ئه‌و كاندید و لایه‌نانه دیاریكردووه كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و پۆسته‌ر و وێنه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لاناده‌ن.
سزایان ماده‌ییه و به‌پێی یاسای كۆمیسیۆن بۆ بابه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه.
جومانا غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵا له گروپی واتسابی میدیاكاران بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سزاكه به‌پێی ماده‌ى 19 له‌یاسای كۆمیسیۆن ده‌ستنیشان كراوه‌و سزاكه‌شیان مادیه وه‌كو كرێی لادانى پۆسته‌ر و وێنه‌كان.
وتیشی “ماوه‌ى 10 رۆژ دواى كاتی دیاریكراو ئه‌گه‌ر پسته‌ره‌كان لانه‌ده‌ن ئه‌و سزایه ده‌یانگرێته‌وه”.
دوێنێش، مەروان محەمەد به‌رپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی وتبوو “کاندیدەکان 30 رۆژیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی پۆستەرەکانیان کۆبکەنەوە و دوای ئەو وادەیە، خۆیان بەرپرسیارن و سزا دەدرێن”.
له‌هه‌رێمی كوردستان، ماوەی 20 رۆژ هەڵمەتی بانگەشە و کۆبوونەوەى جەماوەرى لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه شه‌وى رابردوو له کاتژمێر 12.00ـى شەو کۆتایی هات.