بازرگانان سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی بکەن

نۆهەمین خولی پێشانگای فرێش فوود – ئەفریقا بەڕێوەدەچێت

964+

شۆڕش قادری

نۆهەمین خولی پێشانگای فرێش فوود – ئەفریقا لە میسر بەڕێوەدەچێت.

نەوزاد غەفوور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی بە 964ـی وت، “نۆهەمین پێشانگای فرێش فوود – ئەفریقا لە رۆژانی 3 بۆ 5.12.2024 لە شاری قاهیرە بەڕێوەدەچێت”.

“پێشانگاكە لە بوارەكانی بەرهەمەكانی خۆراك و سەوزەوات و میوە وەك (خورما، شكۆلاتە، شیرینییەكان، خواردنەوە وزەبەخش و شەربەت و خواردنە بەستووەكان، هەروەها چا و قاوە و دانەوێڵە و ئارد و جۆرەكانی مرەبا و رووەكی جوانی و گوڵ) دەبێت”، نەوزاد غەفوور وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پێشانگایە لەلایەن ئەنجومەنی هەناردەكردنی پیشەسازی خۆراك و ئەنجومەنی هەناردەكردنی بەروبومی كشتوكاڵ، بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (كونسێپت ) بۆ پێشانگا نیودەوڵەتییەكان بەڕێوەدەبرێت.

نەوزاد غەفوور وتیشی، هەر بازرگانێک خوازیارە بەشداری لەو پێشانگایەدا بکات، دەتوانێت لەمڕۆ چوارشەممەوە 16.10.2024 سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات  و ناوی خۆی تۆمار بکات.