CPT: دۆخه‌كه‌ له‌ ئامێدی ئارامه‌

سه‌ربازانى توركیا رێگرى له‌ هاوڵاتیان سێ گوندى زاخۆ ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ گونده‌كانیان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سه‌ربازانى سوپاى توركیا له‌ سنوورى ئیداره‌ى زاخۆ رێگرى له‌ هاوڵاتیان سێ  گوند ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ گونده‌كانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاتیان بۆ داناون بۆ هاتوچۆى گونده‌كانیان، رێكخه‌رى رێكخراوى CPT یش ده‌ڵێت، نازانن هۆكارى ئه‌م رێگرتنه‌ چییه‌، دۆخیش له‌سنوورى ئامێدى ئێستا ئارامه‌.

ئه‌و سێ گونده‌ى له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ رێگری ده‌كرێت هاوڵاتییه‌كانیان هاتوچۆى بكه‌ن، بریتیین له‌ گوندەکانی نزدوور، سوولێ، ئێکمالە.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى به‌ 964ـى راگه‌یاند، نازانن هۆكارى ئه‌و رێگرتنه‌ چییه‌، به‌ڵام ده‌زانن كه‌ سوپاى توركیا كاتێكی دیاریكراوى بۆ ئه‌م گوندنشینانه‌ داناوه‌ بۆ سه‌ردانیكردن.

وتیشی “لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تا 5:00ـی ئێوارە گوندنشینه‌كان رێگه‌یان پێده‌درێت سەردانی گوندەکانیان بکەن، له‌ دواى ئه‌م كاته‌ بۆیان نییه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌م گوندانه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى هاتنى ئه‌و سوپایه‌ چۆڵكراون، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ى بۆ كارى كشتوكاڵى سه‌ردانى ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخى ئه‌منى له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدیش، روونیكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ دۆخه‌كه‌ له‌و سنووره‌ ئارامه‌، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێرش و په‌لاماردانه‌كان كه‌مى كردووه‌.

ده‌شڵێت “سوپاى توركیا خه‌ریكه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى به‌ كۆنكرێت دروستده‌كات و له‌لایه‌كى دیكه‌ش خه‌ریكی دروستكردنى رێگایه‌ بۆ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى”.

ماوه‌ى دوو هەفتەیە سوپاى توركیا له‌ سنوورى نهێلى دار ...

ماوه‌ى دوو هەفتەیە سوپاى توركیا له‌ سنوورى نهێلى دار ده‌بڕێت