"بۆ چەند پڕۆژەیەک پێویستمانە"

کێ پیکابی دەبڵی پێیە سەردانی کارەبای گەرمیان بکات

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان پێویستی بە ئۆتۆمبێلی پیکاب دەبڵ هەیە بۆ سەر چەند پڕۆژەیەک.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، پێویستی بەئۆتۆمبلێکی جۆری پیکاب دەبڵ کابینە هەیە بۆ پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گەڕەکی ئیمام محەمەد، نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای شێخ لەنگەر، گەیاندنی کارەبای بەردەوام بۆ بەنداوی باوەشاسوار و چەند پرۆژەیەکی تر لە قەزای کفری.

دەشڵێت، “هاوڵاتیانی سنوری گەرمیان، هەرکەس ئارەزومەندە تەندەر وەربگرێت، با ئەمڕۆ سێشەمە 15.10.2024 سەردانی بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان بکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی وەرگرتنی تەندەر پێنج رۆژە و کەسی بەشداربوو دەبێت بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆی ببات بە بڕی 300 هەزار دینار.

کارەبای گەرمیان دوو پیکابی دەوێت بۆ گەیاندنی کارەبا بە...

کارەبای گەرمیان دوو پیکابی دەوێت بۆ گەیاندنی کارەبا بە 24 گوند

کارەبای گەرمیان راژەی 33 فەرمانبەری سنوورەکەی دەوێت

کارەبای گەرمیان راژەی 33 فەرمانبەری سنوورەکەی دەوێت