ئەگەر دەیگوازنەوە دەرفەتە

کارەبای گەرمیان راژەی 33 فەرمانبەری سنوورەکەی دەوێت

964+
ئەحمەد مستەفا

کارەبای گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ ده‌رچووی په‌یمانگەی ته‌كنیكی به‌شی كاره‌با و ئاماده‌یی پیشه‌یی به‌شی كاره‌بان  خوازیارن راژه‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌ بۆ کارەبای گەرمیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن”.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوەشکردووە، “به‌ شێوه‌ی ته‌نسیب بۆ هه‌رسێ وێستگه‌ی (132 كه‌یڤی )كه‌لار و هه‌ر دوو وێستگه‌ی (33 كه‌یڤی )باوه‌نور و وێستگه‌ی (33 كه‌یڤی نه‌وجول ) کارمەندیان دەوێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان وەک دڵنیاییەک بۆ داواکاری ئەو فەرمانبەرانە ئەوەشی وتووە، “ئیداره‌ی گه‌رمیان ره‌زامه‌ندی داوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌یانم بەو مەرجەی له‌ فه‌رمانگەكانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌وام بكه‌ن”.

‎به‌م شێوه‌یه‌:

یەکەم: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی (132كه‌یڤی) كه‌لار و (33 كه‌یڤی )باوه‌نوور داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بێت دانیشتووی كه‌لار و باوه‌نوربن و (22)فه‌رمانبه‌ر وه‌ردەگیرێن.
دووەم: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بۆ وێستگه‌ی (33كه‌یڤی) نه‌وجول داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ده‌بێت دانیشتووی قه‌زای كفری و ناحیه‌كانی بێت و (11)فه‌رمانبه‌ر وەردەگیرێن.

سێ تۆن ئاڵوباڵو لە گەرمیان دەستی بەسەرداگیرا

سێ تۆن ئاڵوباڵو لە گەرمیان دەستی بەسەرداگیرا