بەشێوەی گرێبەست

کارەبای گەرمیان دوو پیکابی دەوێت بۆ گەیاندنی کارەبا بە 24 گوند

964+

ژووری هەواڵ

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان پێویستی بە دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب هەیە، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبا بە 24 گوندی سنووری ئیدارەکە.

کارەبای گەرمیان بەنیازە بەشێوەی گرێبەست دوو شۆفێر بە پیکابەکانیانەوە دابمەزرێنێت بە شێوەی گرێبەست بۆ ماوەی پێنج مانگ، لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن بچنە بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتییەکە بە مەبەستی دامەزراندن.

پیکابەکان دەبێت چوار دەرگا بن و مۆدێلیان لە 2013 بەرەو سەرەوە بێت، بەکاردەهێنرێن بۆ ئیشوکارەکانی ئەو پرۆژەیەی کە بۆ گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بە 24 گوند، جێبەجێ دەکرێت.

ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، پیکابەکان بەکاردەهێندرێن بۆ گواستنەوەی ئەندازیاران بۆ سەر پرۆژەکانی کارەبا.

تا رێکەوتی 15.5.2024 هاوڵاتیان دەتوانن پیکابەکانیان ببەن.

کارەبای گەرمیان کەم بووەتەوە

کارەبای گەرمیان کەم بووەتەوە