100 خێزانن
لیستێكی دیكه‌ى ئاواره‌ى ماده‌ى 140 ئاگادار ده‌كرێته‌وه چه‌كى قه‌ره‌بوو وه‌ربگرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوسینگەی کەرکوکی ماددەی 140 لیستێكی دیكه‌ى ناوى ئاواره‌كانى ماده‌ى 140ـى بڵاوكردووه‌ته‌وه و داواى كردووه سه‌ردانى ئۆفیسه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا ئه‌وه دووه‌مین لیستى ئاواره‌كانه كه ئه‌و ئۆفیسه بڵاویده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌يان، كه لیستى یه‌كه‌مین به‌هه‌مان شێوه 100 خێزان بوو.
نوسینگه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و 100 خێزانه پێویسته سبه‌ى 14.10.2024 سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
پێشتر، کاکەڕەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاندبوو، ئه‌و خێزانانه‌ى سوودمه‌ندى قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌بن پێویسته پێشتر سه‌ردانى ئۆفیسه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان.
هەروەکو پێشتر دابەشکراوە، هەر خێزانێک بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو وەردەگرێت و ئەو قەرەبووە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە، کە لەسەردەمی رژێمی بەعس ئاوارە و دەربەدەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە ئاوارەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوون.