ئەمڕۆ بەشێکی دابەشکراوە

دابەشکردنی چەکی قەرەبووی مادەی 140 بەسەر 475 خێزاندا دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

چەکی قەرەبووی مادەی 140 گەیشتووەتە کەرکوک و لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024، کاکەڕەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاند، ئەو چەکی قەرەبووانەی کە دابەشدەکرێن هی 475 خێزانن و لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنی.

لەکۆی ئەو 475 خێزانەی کە سوودمەند دەبن، 100 چەکیان بۆ خێزانە ئاوارەکانن لە کەرکوک، 375 چەکەکەی دیکەش دەدرێتە خێزانە هاوردەکان لە بەغداد.

هەر خێزانێکی کورد بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو وەردەگرێت و ئەو قەرەبووە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە، کە لەسەردەمی رژێمی بەعس ئاوارە و دەربەدەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە ئاوارەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوون.

زیاتر لە ملیارێک دینار وەک قەرەبوو دەدرێت بە 136 خێزانی ...

زیاتر لە ملیارێک دینار وەک قەرەبوو دەدرێت بە 136 خێزانی کەرکوک