ناوی شەهیدەکانتان لە لیستەکەدا بدۆزنەوە و سێشەممە بچن
زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان لە هەڵەبجە دابەش دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
شارەوانیی هەڵەبجە ناوی بەشێک لە شەهیدانی سەنگەر و کیمیاباران بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، کەسوکاریان زەوییان پێدەدرێت.
سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لیستێکمان بڵاوکردووەتەوە و ئاگاداری وارسی سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی کیمیاباران دەکەینەوە، ئەوانەی ناوی شەهیدەکانیان لە لیستەکەدا هاتووە، کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 15.10.2024 لەهۆڵی ئەختەرخان لە شەهیدان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوی”.
“کەسی ئامادەبوو دەبێت هەویەی شەهیدان و کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی پێبێت”، سەلام بیلال وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیستەکە ناوی نزیکەی 590 شەهیدی تێدایە کە 272یان شەهیدانی سەنگەرن و ئەوانی دیکەش شەهیدانی کیمیابارانن.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە وتیشی، لە ساڵی 2018ـەوە زەوی بە سەر کەسوکاری شەهیدان دابەش نەکراوە کە مافی رەوای خۆیانە و دەبێت ناوە بە ناوە زەوی بەسەر ژمارەیەکیان دابەش بکرێت.
وێنەیەک لەو لیستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بڵاویکردووتەوە؛