رووباری کۆیە بەژێریا دەڕوا

لە شەقامی فیدڕاڵی کۆیە پردێکی دیکە دروست دەکرێ

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

پردێکی دیکەی پەڕینەوە لە شەقامی دووسایدی فیدڕاڵیی کۆیە دروست دەکرێت، پردەکە دەکەوێتە سەر رووباری کۆیە و گەڕەکی ئازادیی قەزای کۆیە، دروستکردنی ئەم پردە، بە مەبەستی کردن بە دووسایدی شەقامەکەیە کە پێشتر تاک ساید بووە و تەنیا یەک پردی هەبووە.

دروستکردنی پردەکە لە ئەستۆی پڕۆژەی تەواوکردنی دووسایدی فیدڕاڵیی کۆیەیە، کە بەشێکی پڕۆژەکە بریتیی بوو لە تەواوکردنی ئەو پردە، لە ئێستادا کارەکانی پردەکە نزیکە لە کۆتایی و زۆری نەماوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.10.2024، مشیر شوکر، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ی وت، کارەکانی پردەکە تەنیا سێ جۆینی ماوە، بۆ هەر جۆینێک پێویستی بە 21 رۆژ هەیە تا تەواو دەکرێت و نزیکەی مانگی 12 تەواو دەبێت، بە بەردەوامی کاری تێدا دەکرێت و نەوەستاوین، بودجەی پردەکەش لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدەکەیە و بەشێکی جیا نییە.

بودجەی تەواوی پڕۆژەکە، شەش ملیار و 200 ملیۆنە، کاتی پڕۆژەکەش 550 رۆژی بۆ دانرابوو، بەڵام لەبەر دواکەوتنی پێدانی بودجە لە کاتی خۆی پرۆژەکە ناو بەناو کارکردن تێیدا راگیراوە.

مشیر شوکر، وتیشی، تەواوی کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی فیدڕاڵی نزیکن لە تەواوبوون، لە ئێستادا ئامادەدەکرێت بۆ قیرتاوکردنی و دروستکردنی شۆستە بۆی، نزیکەی مانگی 12 چاوەڕوان دەکەین تەواوی کارەکانی تەواو بێت.

تەواوبوونی رێگەی فیدڕاڵی لە شاری کۆیە، ئاسانکارە بۆ هاتوچۆی شۆفێرانی قەزاکە، بە جۆرێک لۆدێکی زۆر لە ناوشار کەمدەبێتەوە، بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش هەریەک لە گەڕەکەکانی شەهیدان و دۆلاراوە بە ئازادی و گەڕەکی زانکۆوە دەبەستێتەوە، هەروەها گەشتیارانیش ئەو رێگەیە بەکاردێنن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەوانەی خاوەنی زەوی سندوقین لە کۆیە سەردانی شارەوانی ک...

ئەوانەی خاوەنی زەوی سندوقین لە کۆیە سەردانی شارەوانی کۆیە بکەن

وردەكاری پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە بزانە

وردەكاری پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە بزانە