کەش و هەوا

ئەمڕۆش ئاسمان هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆیانن

964+

توانا نەقی

ئاسمان لە دوێنێوە هەور و پەڵە هەورە و هیچ ئاماژەیەکیش نییە بۆ باران بارین بەپێی پێشبینی کەش و هەواش پلەکانی گەرما جێگیرن و وەک خۆیان دەمێننەوە و کەشەکە پایزییە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما ئەم چەند رۆژە بە سبەینێشەوە بەرز و نزم ناکات و بەڵام بە پێی کاتەکە دەبێت دابەزێت.

بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە بە 38 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 23 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ یەک شەممە 13.10.2024
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبیتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 9) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 31 پلەى سیلیزى
دهۆک : 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 36پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 23 پلەى سیلیزى
سۆران : 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى