هەریەکە و 250 گرام دەدرێت

دوو مادە بۆ بەشەخۆراک زیادکراون

964+

ژووری هەواڵ

لەو بەشەخۆراکەی کە ئەم مانگە هاونیشتمانیان وەریدەگرن، دوو مادە زیادکراوە و بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراكیش لە سلێمانی دەڵێت، دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراكیان دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.10.2024، كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، حەوتەم بەشەخۆراک بە داتای مانگی هەشت لە رێگەی بریکارەکانەوە دابەشدەکرێت و دوو مادە زیادکراون کە ئەوانیش ماش و نۆکن و بۆ هەر کەسێک 250 گرام دەدرێت.

جگە لە ماش و نۆک، هاوشێوەی مانگەكانی پێشتر برنج، زەیت، شەكر، دۆشاو، نیسك و لەتكەنۆك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بە وتەی کامەران فەتاح، تاوەکو ئێستا ماشەکە نەگەیشتووە، بەڵام “هەرکات بەدەستمان گەیشت دابەشیدەکەین بەسەر بریکارەکاندا”.

لە هەولێریش بە هەمان شێوەی سلێمانی، ماش و نۆک بۆ بەشەخۆراکی هاونیشتمانیان زیادکراون و لە رێکەوتی 6.10.2024ـەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی.

لەمەودوا لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە بەشەخۆراک وەربگرن

لەمەودوا لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە بەشەخۆراک وەربگرن