شۆفێرەکانیان سزا دران

لە زاخۆ شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا و شۆفێرەکانیان سزا دران.

دوای تەواوبوونی دەوامی پۆلیسی هاتوچۆ، ژمارەیەک گەنجی زاخۆ بە هەلیان زانی لەناو بازاڕ نمایشی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن و ئەزیەت و ناخۆشی بۆ خەڵک دروست بکەن، هاتوچۆی زاخۆش دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دا گرت و سزای دان.

بەشیر عەلی وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـی وت، ” پێنج رۆژ ئۆتۆمبێلەکانیان رادەگرین و سزای داراییش دەدرێن، ئەگەر سەرپێچییەکانیان دووبارە کردەوە، سزای توندتر دەدرێن، بۆ ئەوەی نەبێتە دیاردە لەلایەن گەنج و شۆفێرانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیمزایان لێ وەرگیراوە و بەڵێنیان داوە کە سەرپێچییەکە دووبارە نەکەنەوە، دوای پێنج رۆژیش ئۆتۆمبێلەکانیان پێدەدرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە زاخۆ ماڵێک سووتا

لە زاخۆ ماڵێک سووتا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک له‌ زاخۆ گیانی لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک له‌ زاخۆ گیانی لەدەست دا