هۆکارەکەی چییە؟

پاش نزیکەی مانگێک هێشتا تەرمی دیاری کامەران نەگەڕێندراوەتەوە زێدی خۆی

964+

شۆڕش قادری

پاش نزیکەی یەک مانگ هێشتا تەرمی ئەو گەنجەی دەربەندیخان کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکا نەگەڕێندراوەتەوە زێدی خۆی.

دیاری کامەران تەمەنی نزیکەی 25 ساڵ بوو و دانیشتووی گوندی ئاوبارە بوو لە قەزای دەربەندیخان، لەگەڵ باوکی بەیەكەوە رۆیشتبوونە دەرەوەی وڵات و بەنیازبوون خۆیان بگەیەنە بەریتانیا، بەڵام رۆژی 15.9.2024 بەلەمەکەیان کە نزیکەی 60 کۆچبەری هەڵگرتبوو، لە نۆکەندی ئینگلیز کونبوو و ژێرئاو کەوت، بەهۆیەوە دیاری کامەران و حەوت کەسی تر خنکان، بەڵام باوکی بە سەلامەت دەرچوو.

ئەمڕۆ شەممە 12.10.2024 ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت، “داواکاری پێشکەش کراوە بۆ هێنانەوە تەرمی ئەو گەنجەی دەربەندیخان، بەڵام بەهۆی رێکارە یاساییەکان، هێنانەوەی کەمێک دواکەوتووە”.

پێشتر سلێمان محەمەد قائیقامی دەربەندیخان بە 964ـی وتبوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسوکارەکەی، نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر خەتن بۆ هێنانەوەی تەرمی دیاری کامەران بۆ کوردستان.

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کر...

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کرا

لە رۆژێکدا زیاتر لە 970 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیون...

لە رۆژێکدا زیاتر لە 970 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە

تەرمی گەنجەکەی دەربەندیخان کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکا ...

تەرمی گەنجەکەی دەربەندیخان کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکا کەی دەگەرێنرێتەوە؟