لە ھەڵەبجە

پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد بەڕێوەدەچێت

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ئەمڕۆ هەینی 11.10.2024، بەچاودێری نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە و بۆ یەکەمجار، پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد لە ناوچەی نەورۆڵی، بە بەشداری یاریزان و یانەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە پێشبڕکێکەدا، 54 شۆفێر لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستانەوە بەشدارن، رکابەری لەسەر پلەی یەکەم دەکەن، ھەر شۆفێرێک بە کەمترین کات، ئەو مەودایە پڕ لە ھەوراز و نشێوە ببڕێت کە دیاریکراوە، دەبێتە براوەی پێشبڕکێکە.

کەمال جەبار کە شۆفێرێکە و لە ھەولێرەوە بەشداری کردووە، بە 964ـی وت،  “یارییەکە پڕ لە سەرکێشییە و شۆفێران تەنھا بۆ حەزی خۆیان ئەم سەرکێشییە دەکەن، شۆفێر ھەبووە، تووشی رووداوی نەخوازراو بۆتەوە، بەڵام ھەر کۆڵی نەداوە و تەنانەت ئەمڕۆش بەشدارە لەم پێشبڕکێیەدا”.

پێشبڕکێکە لە کاتژمێر 9:30ـی سەر لە بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا درەنگانێکی ئەمرۆ بەردەوامبێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە سیتەک نمایشی ئۆفرۆد بەڕێوەچوو

لە سیتەک نمایشی ئۆفرۆد بەڕێوەچوو

شۆفێرێكی ئۆفرۆد سەركێشی دەكات و پەیامنێری 964یش لەگەڵی ...

شۆفێرێكی ئۆفرۆد سەركێشی دەكات و پەیامنێری 964یش لەگەڵی سەركەوتووە