لەلایەن چه‌ند گەنجێكەوە لێیان دراوە
بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دوو پۆلیسى كه‌ركوكى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرد
964+
سیروان خورشید
درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ناو ئاهه‌نگگێڕانى هاوڵاتیان به‌بۆنه‌ى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ڵه‌ستین، له‌نێوان پۆلیس و چه‌ند گه‌نجێك ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێ و دواتر به‌به‌رد و دار هێرش ده‌كرێته سه‌ر پۆلیسه‌كان و دووانیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
رووداوه‌كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له شەقامی پارێزگاری کۆن، روویداوه.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى زۆرى هه‌وڵاتیان پۆلیسی نەجدەی 104ـی کەرکوک لەناو شەقامەکانی کەرکوکدا بڵاوەیان پێکرا، دواتر لەلایەن ژمارەیەک گەنجەوە کە دەمانچەیان پێ بووە و ویستویانە تەقەی خۆشی بکەن، لەوکاتەدا پۆلیس رێگری لێ کردوون و گرژی لەنێوانیان دروست بووه.
وتیشی “هەر دوای روداوەکە هێز گەشتوەتە شوێنەکەو توانراوە سێ لەو گەنجانە کە لەپۆلیسەکانیان داوە دەستگیربکرێن و دوو لەو پۆلیسانەش کە بەبەرد ودار هێرش کراوەتە سەریان لە نەخۆشخانەن و لەئێستادا تەندروستیان جێگیرە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گەنجەکان ویستویانە خۆشی خۆیان بەتەقەکردن دەربڕن، پۆلیسیش رێگری لێکردوون و لەئەنجامدا گرژی دروست بووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن