ئەو رێگایەی چەندین ساڵە كێشەیەكی گەورەیە

وردەكاری پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە بزانە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەردی بناغەی رێگای دووسایدی هەولێر – كۆیە دانرا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت، ئەو گرفتانەی بۆ حكومەت و كابینەكانی پێشوو هاتنەپێش، وایكردن پڕۆژەكە دوابكەوێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.10.2024 بەردی بناغەی رێگای دووسایدی هەولێر بۆ كۆیە دانرا و رێوڕەسمی تایبەتی بۆ كرا.

رێگاكە 38 كیلۆمەترە و چەندین ساڵە هاوڵاتیانی كۆیە و هەولێر داوای دروستكردنی دەكەن، چونكە بووەتە رێگای مەرگ و دەیان رووداوی سەختی هاتوچۆی بەخۆیەوەبینیوە و بە دەیان هاوڵاتی لەم رێگایەدا گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی راگەیاندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم، بڕی 403 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە و ماوەی سێ ساڵی بۆ دانراوە تا جێبەجێ بكرێت، كە لە لایەن كۆمپانیای كەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەكەدا وتی، بەرنامەی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە هەبووە بەڵام بە هۆکاری جیاواز و ئەو گرفتانەی بۆ حکومەت وکابینەکانی پێشووتر هاتنە پێشەوە، نەتوانرا جێبەجێ بکرێت.

وتیشێ، ئێستا بڕیارمانداوە بە دیزاین و کوالێتیەکی باشتر و مەرج و ستاندارێکی نێودەوڵەتی پرۆژەکە جێبەجێ بکەین و هیوادارم لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان.

رێگاكە 32 مەتر پان دەبێت و پردێكی بە درێژیی 250 مەتر لەسەر دروست دەكرێت، هەروەها 5 ئۆڤەرپاسیشی تێدا دەبێت، هەروەها دوو ناوەندی بازرگانی لە رێگاكە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلیش هەر لەسەر دووسایدەكە دروست دەكرێن.

رێگای کۆیە - هەولێر بەهۆی رێگری لە بارهەڵگرەکان داخراو...

رێگای کۆیە - هەولێر بەهۆی رێگری لە بارهەڵگرەکان داخراوە