لەگەڵ سریلانکییەکان قسەیانکردووە

گەشتوگوزاری هەرێم بژاردەکانی بەردەم گەشتیاران فراوان دەکات

964+

ئەحمەد مستەفا

گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە رێگەی راهێنەری سریلانکییەوە، خولی گەشەپێدان بۆ هێنانی گەشتیاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان لە کەرتی تایبەت و حکومەتی دەکاتەوە.

دەشیەوێ جگە لە گەشتوگوزار گەشتیاری، گەشتیاران لە جیهانەوە بۆ گەشتی ئاینی، سروشتی، سەرکێشی، چارەسەری و هەمەچەشنی ژینگەیی بێنە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.2024، کونسوڵی سریلانکا لە هەرێمی کوردستان، چووە دەستەی گەشتوگوزار هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی هەردوولا یەکیان بینی.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “دەیانەوێت بە ژمارەیەک رێگە سوود لە ئەزموونی سریلانکا و قۆناغەکانی گەشەدان بە گەشتیاری ئەزموون بکەن، ئەویش بە کردنەوەی خولی راهێنانی راهێنەران TOTی بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت و حکومی، هەروەها شاندی فەڕمی بچنە وڵاتەکە”.

گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەیەوێت سریلانکییەکان ئەو ئامانجەیان بۆ بهێننە بوون و گەشتیاری نێودەوڵەتی بە ژمارەیەک رێگە زیاد بکەن، وتەبێژی دەستەکە وتی، “یەکێک لەو تەوارانەی باس کراوە، ئاڵوگۆڕی گروپی گەشتیاری بووە لەنێوان هەرێمی کوردستان و سریلانکا و دەمانەوێت لە قۆناغی یەکەمدا، لە رێگەی مارکێتینەوە پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سریلانکا دروست بکەین”.

لەنێوان هەرێمی کوردستان و سیلانکا هاتوچۆی گەشتیاری هەیە، بەڵام رێژەی چوون لە هاتن زیاترە، سریلانکا وڵاتێکی دوورگەییە کە دەکەوێتە باکووری زەریای هیندی، باشووری هیندستان، لە باشووری کیشوەری ئاسیا، خاوەنی سنووری دەریایییە، لە باکوور، لەگەڵ هیندستان و لە باشووری رۆژئاوا لەگەڵ ماڵدیڤ، خاوەنی میراتێکی دەوڵەمەندی کولتوورییە کە بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

بانگەشەى هەڵبژاردن کاریگەرى لەسەر هاتنى گەشتیار هەبوو...

بانگەشەى هەڵبژاردن کاریگەرى لەسەر هاتنى گەشتیار هەبووە بۆ هەرێمى کوردستان؟

دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ: رێزی ز...

دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ: رێزی زۆر لە گەشتیاران بگرن