بەنداوی باوەشاسوار لە کفری - وێنە: 964
بەمزووانە
بڕیارە بەنداوی باوەشاسوار نۆژەن بکرێتەوە و پاک بکرێتەوە
+964
ژیوار خدر
قایمقامیەتی قەزای کفری ئەمڕۆ سیشەممە 8.10.2024، رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، سەردانی شاری کفری و بەنداوی باوە شاسوارییان کردووە بە مەبەستی کەشف کردن و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە گرفتەکانی بەنداوەکە.
دەشڵێت، وەفدەکە بەڵێنیانداوە لە نزیکترین ماوەدا گرفتەکان چارەسەر بکەن و کاری پێویست بۆ پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکە ئەنجام بدەن.
روونیشیکردووەتەوە، پێشتر لە بەرواری 10.9.2024 قایمقامی قەزای کفری لە سەردانێکیدا بۆ بەغدا، چەند داواکارییەکی پێشکەشی سەرۆکی کۆمار کردبوو کە یەکێکییان نۆژەن کردنەوەی بەنداوەکە بووە و دوای ئەو سەردانە بڕیارەکە دەرچووە و بەمزووانە جێبەجێ دەکرێت.