چەند رۆژ پێش بایکۆتیان کرد و ئێستا دەڵێن دەرکراون

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە بەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گردبوونەوە، چونکە پێیان وتراوە دەرکراون، لەبەر ئەوەی چەند رۆژ پێشتر بایکۆتی دەوامیان کردبوو.

بەشداربوویەکی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “پاش ئەوەی نزیکەی 90 رۆژ یەک موچەمان وەرگرت، لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیارمان دا بایکۆتی دەوام بکەین، بەڵام دوای ئەوەی موچەی مانگی نۆ هات، چووینەوە دەوام، بەڵام پێیانوتین کە دەرکراون و لەکار دوورخراونەتەوە و دەبێت داوای لێبوردن بکەن، ئەگەرنا دەوامیش بکەن هەر بە ئامادەنەبوو بۆتان حساب دەکرێت”.

وتیشی، “ئەمە جۆرێکە لە بێڕێزی و قبوڵی ناکەین و دەبێت ئەوان داوای لێبوردن بکەن، چونکە ئێمە داوای مافی خۆمانمان کردووە”.

هاوکات د. لاڤە ئەکرەم کەریم بەشداربوویەکی دیکەی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “نزیکەی 400 پزیشکین و تێچووی دەوام کردنمان زۆر قورسە و بارگرانی لەسەر ژیانمان دروست بووە، بۆیە ناچاربووین چەند رۆژ پێش ئێستا بایکۆت بکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە نووسراوی فەرمی پێیان رانەگەینراوە کە لە کار دوورخراونەتەوە و تەنیا بە قسە پێیان وتراوە.

د. لاڤە ئەکرەم وتیشی، “ئەرکی خۆمان بە جوانی راپەڕاندووە و تەنیا داوای مافی خۆمان دەکەین”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەلار بایکۆتیان کرد

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەلار بایکۆتیان کرد

لە سلێمانیش پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان ...

لە سلێمانیش پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان کرد