نۆ هەزار کەس داوای تابلۆیان کردووە

دابەشکردنی ژمارە نایابەکانی تابلۆی هەڵەبجە دەنگی نییە

964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

لە مانگی سێی ئەمساڵەوە دەستکراوە بە دابەشکردن و فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە ھەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا تەنیا ژمارەی ئاسایی و ژمارەی دڵخواز دابەشکراون، ھیچ ژمارەیەکی نایاب نەخراوەتە زیادکرنی ئاشکراوە و نەفرۆشراوە.

ئەوە لە کاتێکدا، هاتوچۆی هەڵەبجە بە سێ کۆمەڵە، ژمارەکانی دەفرۆشێت و تا ئێستا نزیکەی نۆ ھەزار فۆرمی دابەشکردووە بە سێ وەجبە بۆ وەرگرتنی ژمارە.

وەجبەی یەکەم: 1405فۆرم دابەشکراون.
485ژمارە داواکارییان لەسەربووە.

وەجبەی دووەم: 2670 فۆرم دابەشکراون
672 ژمارە داواکارییان لەسەر بووە

وەجبەی سێیەم: کە ئێستایە
نزیکەی 5000 کەس ناوی نووسیوە

عەقیدی ھاتوچۆ، ھاوڕاز فاروق، سەرۆکی لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان لە هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ی وت، “ژمارەکان کراون بە سێ کۆمەڵەوە، کۆمەڵەی یەکەم ژمارەی ئاسایین و بێ بەرانبەر لە رێی سیستەمی کۆمپیتەرییەوە دابەشدەکرێن بەسەر ھاوڵاتیاندا، کۆمەڵەی دووەم ژمارە دڵخوازەکانن، کە چوار ژمارەیی و پێنج ژمارەیین و بە بڕی دوو ملیۆن دینار دەفرۆشرێن، ھەرچی کۆمەڵەی سێیەمن کە ژمارە نایابەکان، تا ئێستا ھیچ ژمارەیەکیان لێ نەفرۆشراوە”.

ئەو ژمارە نایابانە یەک ژمارەیی، دوو ژمارەیی، و سێ ژمارەیین، و پێویستە وەزارەت رێنمایی تایبەتیان بۆ دەربکات و لیژنەی تایبەتمەندییان بۆ پێکبھێنرێت، بۆ ئەوەی بخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە، عەقید ھاوڕاز ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە نرخێکی بەرز بفرۆشرێن، بەڵام ھێشتا ھیچ رێنماییەکمان بەدەست نەگەیشتووە و نازانین رێوشوێنەکان چۆنن بۆ فرۆشتنی ئەو ژمارە نایابانە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە ...

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە قەدەغە کرد

عەتا شەهید بارام بەڕێوەبەرە تازەکەی پۆلیسی هاتوچۆی هە...

عەتا شەهید بارام بەڕێوەبەرە تازەکەی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەیە