دوو ساڵی خایاندووە

لە کانی پانکە گڵۆبەڕۆژەیەک بەرهەم هات سەدا 45ی زەیتە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە وێستگەی توێژینەوەی کشتوکاڵی/سلێمانی، لە گوندی کانی پانکەی دەشتی شارەزوور، گڵۆبەرۆژەیەک بەرهەم هات کە رێژەی پێکهاتەکەی 40 بۆ 45% لە زەیت پێکهاتووە، وە ناوە زانستییەکەی Helianthus annuus L.

بە قسەی سەلام محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کشتوکاڵی سلێمانی بێت بۆ 964، توێژینەوەکە لەلایەن ئەندازیار زانا دەباغ، کراوە و ماوەی دوو ساڵی خایاندووە.

بەڕێژەیەکی زۆر لە عێراق و هەرێمی کوردستان دابینکردنی زەیتی چێشت لێنان پشت بە هاوردەکردنی لەدەرەوەی وڵات دەبەستێت، دواتر لە رێگەی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا، هەروەها بازرگانان لەوڵاتانی جیاجیا هاوردەی زەیتی جۆراو جۆر دەکەن بۆ بازاڕەکان، جگە لەهەندێک کارگەی خۆماڵی زەیت بەرهەم دەهێنن ئەوانیش سەرچاوەی دابینکردنی تۆوەکانیان هەر لەدەرەوەی وڵاتە.

بەڵام بەو تۆوەی لە دەشتی شارەزوور بەرهەم هێنراوە، ئەوە تەرزە توانای دابینکردنی 40 بۆ 45% زەیتی هەیە لە گڵۆبەرۆژەکەدا، کە رەنگ رەش و کەڤەرێکی رەنگ زەردە، لە کاتێکدا بە گوێرەی بەرئەنجامی توێژینەوەکە، ژینگەی زۆربەی شارەکانی عێراق وە هەرێمی کوردستان بەگشتی گونجاو لەبارە بۆ بەرهەم هێنان.

سەلام محەمەد وتی، لە دەرئەنجامی توێژینەوەکانی ساڵانی رابردوو ئێستا دەرکەوتوە، کە لە دوو وەرزی ساڵێکدا دووجار دەتوانرێت تەرزەکە بچێنرێت، وە جۆری زەیتەکە زۆر باشە لە رووی سیفاتی کیمیاوی و سروشتی یەوە، هەروەها پاشماوەی تۆوی گوڵەبەڕۆژە لەدوای گوشین و دەرهێنانی زەیتەکە لە کارگەکان بەهای خۆراکی زۆر بەرزی هەیە، لەبەرئەوەی رێژەی پرۆتینی بەرزە سەرچاوەی گرنگە بۆ بەکارهێنانی وەک ئالیک.

بەرهەمهێنانی تەرزێکی گڵۆبەڕۆژە لە دەشتی شارەزوور؛