لە ئەمڕۆوە

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی نەوی سپی بەسەر ماڵاندا لە پارێزگای هەڵەبجە بە قسەی نەوت و کانزاکانیش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

بۆ ئەمساڵ ئەمە یەکەم جار نییە بەڵام لەسەنتەری شاردا یەکەم وەجبەیە و هاوڵاتیان بە نرخی دیاریکراو دەتوانن نەوت وەربگرن.

ژیار ئەکرەم بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا لە سەنتەری شار دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبن لە پرۆسەکە و تا کۆتایی لەگەڵ دەڕۆن.

ئەو ماڵانەی کە نەوت وەردەگرن پێویستی بە کارتی ئەلیکترۆنی هەیە و هەروەها بۆ بەرمیلێکیش 104 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم تا ئێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 126 هەزار خێزان دابەشکراوە زۆرترینیشیان لە ناوچە شاخاوییەکان بوون.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد