كێشه‌یان دواكه‌وتنى موچه‌یه
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن نازانێت كه‌ى پزیشكه‌كانى بایكۆت ده‌شكێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بوو به سێ رۆژ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پێنجوێن بایكۆتى له ده‌وام كردووه، هه‌رچه‌نده باس له بایكۆتى گشتى له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت، ته‌نیا پزیشكانى نیشته‌جێی خولاون.
هۆكارى بایكۆتكردنى نه‌خۆشخانه‌كه بۆ دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتریش قایمقامى ئه‌م قه‌زایه ئه‌وه‌ى بۆ 964 دركاندبوو، كه پێشتر له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه پزیشكه‌كانى به‌هۆى موچه‌وه بایكرت ده‌كه‌ن.
د. نه‌شمیل فازیڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پێنجوێن به 964ـى راگه‌یاند، ته‌واوى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى بایكۆتى نه‌كردووه و ته‌نیا پزیشكانى نیشته‌جێی خولاون.
وتیشی “نازانم كه‌ى بایكۆته‌كه‌یان كۆتایی پێده‌هێنن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه تاوه‌كو چه‌ند بایكۆتى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كاریگه‌رى نه‌رێنێ له‌سه‌ر هاوڵاتیانى قه‌زاكه‌ى هه‌یه، وتى “نازانم”.
کارمەندێکی نەخۆشخانەی پێنجوێنیش له‌یه‌كه‌مین رۆژى بایكۆتكردنه‌كه به 964ـی وتبوو، سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەی پێنجوێن بایکۆتیان کردووە، بە بەشی فریاکەوتنیشەوە و هیچ پزیشک و کارمەندێک دەوام ناکەن.
ئەمساڵ، دووەمجارە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بایکۆت له ده‌وام دەکات، كه پێشتر له رۆژی 25.3.2024 دا به‌هۆى بایكۆتى سەرجەم بەشەکان، نەخۆشخانەكه ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بە تەواوی داخرا.