گرافیک نرخی نەوت 964
كه‌مێك به‌رزبووه‌وه
نرخى نه‌وت له‌نێوان 73 تاوه‌كو 77 دۆلار دایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی داتاكانى بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینى جارێكی دیكه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته 77.71 دۆلار، هاوكات به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكا هه‌شت 0.11٪ به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 73.79 دۆلار.
به‌قسه‌ى شرۆڤه‌كاران هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ لێدوانێكی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ى جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وتبووى، له وه‌ڵامی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی تاران بۆ سه‌ر ئیسرائیل تاوتوێی ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئێران ده‌كات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی 5%ی نرخی نه‌وت.