یەک مانگ ماوەکەیەتی

ڤیزاى یانسیبی ئەمریکا DV-2026 کارا کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

چەند کاتژمێرێکە ڤیزای یانسیبی “لۆتەری” چوون بۆ ئەمریکا، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە کارا کرا، لە ئێستادا فۆڕمەکە تا 5.11.2024 بەردەستە، ئەمە ئاسانترین رێگایە بۆ وەرگرتنی ڤیزا و بوون بە خاوەن ئیقامە و گرین کارد لە ئەمریکا.

ئەم یانسیبە، فۆڕمێکی ئۆنڵاینە و پڕدەکرێتەوە وەک چانسێک، بە تێکڕا ساڵانە 55 هەزار کەس لەو رێگایەوە ئیقامەی ئەمەریکا وەردەگرن و دەچن لە ئەمریکا دەژین.

کلیک لێرە بکە بۆ چوونە ناو فۆڕمەکەوە؛ رێنمایی ئەوەی تێیدایە کە هەر بەشێک دەبێت بە دروستی تەواوبکرێت، پێش ئەوەی بچیتە بەشی داهاتوو، دوای تەواوبوونی هەموو بەشەکان، بەشداریکردنەکە پێشکەش بە سەنتەری پرۆسێسکردنی DV-2026 دەکرێت.

پڕکڕدنەوە هیچ جۆرە گرێنتیەکی نییە، تەنیا ئەوەیە کە ناوی داواکار دەچێتە تیروپشکەوە، ئەهوەن مستەفا راوێژکاری سیستم و جۆرەکانی ڤیزا بە 964ی وت، هەرکەس و لایەنێک یان کۆمپانیایەک بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە زەمان یان VIP فۆڕم پڕدەکاتەوە ئەوە راست نییە، رێگای گونجاو ئەوەی کەسە خوازراو خۆی پڕی بکاتەوە.

وتیشی، ئەوانەى کە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، دەبێت ناو و زانیاری هاوسەر و منداڵەکانتان هەمووی بە کاملی داغڵ بکەن، وریابن گەر ناوێکتان بیر بچێت دواتر ناویشت بێتەوە کەیسەکەت تێکدەدات و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە رەفز، هەروەها گەر کەسێکتان پاسپۆرتی نەبوو، ئەوا با بەشێوازێکی ستاندارد ناوی کەسەکە بنووسرێت.

پاش پڕکردنەوەی فۆڕمەکە (Confirmation Number) ی تایبەت بە فۆڕمەکەت دەبێت لە شوێنێک هەڵبگریت کە پارێزراو بێت، لە مۆبایلەکەت بێت یان لەسەر پارچە کاغەزێک، بۆ ئەوەی دواتر بتوانی بەئاسانی چێکی کۆدەکەت بکەیت لەوەی یانسیبەکەت بە قیسمەت بووە یان رەفزی هێناوە.

نوێترین رێنمایی بۆ وه‌رگرتنى فیزاى ئه‌مریكا له‌ هه‌...

نوێترین رێنمایی بۆ وه‌رگرتنى فیزاى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێره‌وه‌

کونسوڵخانەی ئەمریکا: خۆتان داواکاری ڤیزای وڵاتەکەمان ...

کونسوڵخانەی ئەمریکا: خۆتان داواکاری ڤیزای وڵاتەکەمان پڕ بکەنەوە