دوای 14 ساڵ کۆتا هۆنراوەی حەمەجەزا لە مەزارگەکەی هەڵدەواسرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پاش تێپەڕینی 14 ساڵ بەسەر مەرگی هونەرمەند حەمەجەزا، لەسەر مەزارگەکەی بە گۆرانی و موزیک یادی دەکرێتەوە و کۆتا هۆنراوەی کە بە دەستی خۆی نوسیویەتی هەڵدەواسرێت.

هونەر حەمەجەزا کوری هونەرمەند لەبارەی هۆنراوەکەى باوکییەوە بە 964ـىوت،”هۆنراوەی (قەترەیەک خوێنی ماخۆلان) کۆتا بەرهەمی باوکم بووە، دوای ئەوەی پزیشکەکان پێیان راگەیاند چیتر ناتوانن نەشتەرگەری دیکەی بۆ بکەن، چونکە قەترەیەک خوێن دەچێت بۆ شادەماری دڵی و دەبێتە جەڵدە”.

وتیشی، باوکم پاش ئەوەی بە دۆخی تەندروستی زانی لە زاری پزیشکەکانەوە، گەڕایەوە ماڵەوە و ئەو هۆنراوەیەی نوسی و بۆ بەیانیەکەی بۆی خوێندمەوە.

هونەر چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەو هۆنراوەیەی کردووە بە گۆرانی و تۆماریکردووە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی حەمەجەزایان خۆش دەوێت گوێبیستی ئەو بەرهەمە ببن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

14 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەمە جەزا تێپەڕی

14 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەمە جەزا تێپەڕی