باڵەخانەی نوێیان بۆ دروستکرا

دوای 21 ساڵ خوێندکارانی زانستە ئیسلامییەکان حەسانەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە هەولێر باڵەخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بە رووی خوێندکاران و مامۆستایان کرایەوە.

د. جەمیل سورچی راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بە 964ـی وت، “ئەم باڵەخانە نوێیە لەسەر رووبەری 13 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە، لە چوار بەش  پێکهاتووە و 24 هۆلی خوێندنی تێدایە کە 700 خوێندکار لەخۆدەگرێت”.

“دوای 21ساڵ کۆلێژەکەمان بووە خاوەنی باڵەخانەی نوێ، کە پێشووتر لە شوێنێکی زۆر خراپدا بووین”، د. جەمیل سورچی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەبوونی ئەم باڵەخانەیە نوێ و مۆدێرنە، کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی کۆلێژەکەیان دەبێت.

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لەساڵی 2003وە دامەزراوە و لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە، دەرچووانی ئەم کۆلێژە دەتوانن ببنە مامۆستای زمانی عەرەبی و مامۆستای ئایینی و فەرمانبەر لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دەگوازر...

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دەگوازرێتەوە

ئەمساڵ 20 هەزار خوێندکار روو لە زانکۆ دەکەن

ئەمساڵ 20 هەزار خوێندکار روو لە زانکۆ دەکەن