لە ئاکرێ

14 مۆلیدە بە شێوازێكی نوێ سزادران

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە قەزای ئاکرێ 14 مۆلیدەی ئەهلی سزادران بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایەکانی قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەکانیش دەڵێت، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا هەزار دینار لە مۆلیدەكان کەمکرایەوە.

بۆ مانگی نۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک و قەزاکان، نرخی ئەمپێرێک كارەبای مۆلیدەی ئەهلی 13 هەزار و 500 دینارە، بەڵام ئەو مۆلیدانەی سزادراون لە قەزای ئاکرێ، 12 هەزار و 500 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک وەردەگرن و

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.10.2، سەباح زێباری سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە ئاکرێ بە 964ـی وت، کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارانە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی قایمقامی قەزای ئاکرێ، بەو پێیەی نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا هۆشدارییان پێدرابوو، کە کابینە دروست بكەن، بۆ ئەوەی ئاستی دەنگی مۆلیدەکان بۆ 50% کەمبکرێتەوە و دووكەڵی مۆلیدەكانیش كەمتر بڵاوببنەوە.

وتیشی، لە سنووری قەزای ئاکرێ و دەوروبەری 72 مۆلیدەی ئەهلی هەن، بۆ مانگی نۆ 14 مۆلیدە سزادران و بۆ هەر ئەمپێرێک  هەزار دیناریان لێ کەمکرایەوە.

ئەگەر مۆلیدەكان پابەندی رێنماییەکانی لیژنەکە نەبن، سزای زیاتر دەدرێن”، سەباح زێباری وای وت”.

بەپێی ئامارێکی 964، كە لە قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ وەریگرتووە، بۆ مانگەكانی هەشت و حەوتی رابردوو، زیاتر لە  10 مۆلیدە لە گەڕەکە جیاجیاكان بە بڕەپارەی جیاجیا سزادراون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مانگ نییه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى دهۆك سزا نه‌درێن

مانگ نییه‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى دهۆك سزا نه‌درێن