دوو هەژماری بانکیی دەکرێنەوە
عێراق 40 ملیار دینار بۆ هاوکاری لوبنان و غەززە تەرخان دەکات
964+
شۆڕش قادری
سودانی 40 ملیار دینار بۆ هاوکاری خەڵکی لوبنان و غەززە تەرخان دەکات و دوو هەژماری بانکی بۆ هاوکارییەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1.10.2024 حکومەتی عێراق بڕیاریدا دوو هەژماری بانکی لەبەردەستی سەرجەم هاوڵاتیان و دامەزراوەکاندا بکاتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی هاوکارییە داراییەکان، بە فەرمی تۆمارکردنیان و خەرجکردنیان بۆ کاری فریاگوزاری مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە و لوبنان.
ئەوەش لەژێر چاودێریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دەبێت کە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی 40 ملیار دینار، لە یەدەگی فریاگوزاری و بودجەی دارایی بۆ دابینکردنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ خەڵکی غەززە و لوبنان.