سکاڵایان تۆمارکرد

ئەو چوار بەندکراوەی لە سێدارەدان؛ بنەماڵەکانیان نازانن گۆڕیان لە کوێیە

964+

ئەحمەد مستەفا

بنەماڵەکانی چوار بەندکراوی سیاسی کورد، کە رۆژی 29.1.2024 لە سێدارەدران، لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵایان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمارکرد و سۆراغی تەرمی کوڕەکانیان دەکەن، “کە نازانن پاش لە سێدارەدان چییان لێ کراوە”.

کاتژمێر 5:00ى بەرەبەیان بوو، سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوە سیاسییە کوردەکە بە ناوەکانی (موحسین مەزڵووم، محەمەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتیحی) لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج جێبەجێکرا.

بنەماڵەکانیان، لە راگەیاندنی کەمپەینی چوار بەندکراوە سیاسییە کوردەکە کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردووەتەوە، دەڵێن، “لە کاتێکدا بنەماڵەی ئەو زیندانیانە چاوەڕێی رادەستکردنی تەرمی ئازیزانیان بوون، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە نەبوو تەرمەکانیان رادەست بکاتەوە و بەم کارە نایاساییە، ئازار و مەینەتی ئەو بنەماڵانەی دوو هێندە کرد”.

فەراز فیروزی، پارێزەر و نوێنەری بنەماڵەکان، سکاڵایەکی فەرمی لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمیتەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد، “ئەم سکاڵایە بە ئاماژەدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەکانی مافی مرۆڤ، بە ئەنجامدانی رێوڕەسمی ناشتن و رادەست نەکردنی تەرمەکان بە بنەماڵەکان، وە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە توندی شەرمەزار دەکرێت”.

جوانا تەیمسی هاوسەری بەندکراوی لەسێدارەدراو موحسین مەزڵووم سەبارەت بە تۆمارکردنى سکاڵا لەسەر ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سکاڵای بنەماڵەی لەسێدارەدراوانی کورد لە دژی ئێران بۆ وەڵامدانەوەیە سەبارەت بە بێسەروشوێن کردنی گۆڕەکانیان”.

جوانا تەیمسی ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمەی بنەماڵەی ئازادیخوازان، بە هەموو ئەو میکانیزمە یاساییە نێودەوڵەتی و نیشتمانیانەی کە هەن، ئەگەر سەختیش بن، لە داواکارییەکەمان بەردەوام دەبین، دەمانەوێت وەک دەنگی دادپەروەری لە ئێران بەردەوام بین و داوا لە هەموو ئازادیخوازان و چالاکوانانی سیاسیی و مافی مرۆڤ دەکەین لەم رێگەیەدا هاوکاریمان بکەن”.

لە 43% رێژەی لە سێدارەدان زیادی کردووە

لە 43% رێژەی لە سێدارەدان زیادی کردووە

چوار بەندکراوى سیاسی کورد لە سێدارەدران

چوار بەندکراوى سیاسی کورد لە سێدارەدران